پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە 3 ئافرەتن تەمەن (20) و (24) و (28) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەيشتە 235 تووشبوو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 85 نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.