ئێران بۆردومانی کۆیەو زڕگوێزی کرد؛ شەھیدو بریندار ھەن

14-11-2022 10:02

پەرەگراف

ئێران بۆردومانی بارەگای حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی کرد لە کۆیەو زڕگوێز،  وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتوونەتە نەخۆشخانە لە بۆردومانەکەی کۆیە.

حەسەن ڕەحمان پەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) بە پەرەگرافی وت"چوار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو خۆیان بە بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێزەڵەو بانەگەورەدا تەقاندەوەو زیانی گیانیمان نییە".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانەو ئامادەکارییان کردوو بۆ پێشوازی لە بریندارەکان و چارەسەرکردنیان.

ئەوە دووەمجارە ئێران بۆردومانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات دەکات لە ھەرێم لەو کاتەوەو خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە سەریان ھەڵداوە بەھۆی مەرگی ژینا ئەمینی لە ١٦-٩-٢٠٢٢.