پەرەگراف
حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ھەرێم زیاتر لە ٢١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ١٠٦ ھەزارو ٧٥٨ خێزاندادابەشکراوە.
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی، حکومەت ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ ھەزارو ٢٤٣ بەرمیل نەوتی دابینکردووەو ٢١ ملیۆن و ٣٥١ھەزارو ٦٠٠ بەرمیلی دابەشکراوە.
لە 20ی مانگی ڕابردووەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کراوە کە ٣٢٠ هەزار خێزان دەگرێتەوە، ھەر بەمیلێک بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دابەشدەکرێت، بەرزیی نرخەکەی وایکرد لە چەند ناوچەیەک ڕەتبکرێتەوەو خەڵک وەرینەگرێت.
ئەمڕۆش خەڵكی پێنجوێن خۆپیشاندانیان دژی گرانیی نرخی ئەو نەوتە ئەنجام دا كە حكومەت بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەشی دەكات و ڕایانگەیاند، وەریناگرن.
زۆرترین خێزانی سوودمەند لە نەوتەکەی حکومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆکە کە وەریانگرتووەو ٤٣ ھەزارو ٦٠٨ خێزانن، پاشان پارێزگای ھەولێر بە ٣٧ ھەزارو٤٠٥، لە سلێمانی و ھەڵەبجەش ٢٥ ھەزارو ٧٤٥ خێزان نەوتەکەیانوەرگرتووە.
نەوتە سپییەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان فریای ڕۆژی ڕەشی هاووڵاتییان ناكەوێت؛ پێنج زستانە ماڵی كەمینەیەك گەرم دەكات و زۆرینەش لە بازاڕی ڕەشدا دەیكڕن.
بەپێی بەدواداچونێكی پەرەگراف، لە زستانی 2018ـەوە زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لەناو شارە گەورەكاندا، نەوتی سپی حكومییان بەرنەكەوتووە و بۆ ئەمساڵیش هیچ پلانێك نییە، تا هەموان لێی سودمەندبن.