وەزارەتی دارایی: هەواڵی ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە ناڕاستەو ئاواتی شێخ جەناب لێی بێبەرییە

پەرەگراف
وەزارەتی دارایی ھەواڵێکی کەناڵی ڕووداو ڕەت دەکاتەوە لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە لە بەغداوەو دەڵێت: هەواڵێکی ناڕاستە و وەزیری دارایی لێی بێ بەرییە.
"تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە" وەزارەتی دارایی وادەڵێت.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێکەوتی 2022/11/15، تۆڕی میدیایی (ڕووداو) و چەند پەیجێك كوێرانە بە شوێنی‌دا له هه‌واڵێكی بێ بنه‌مادا،بڵاوكرایەوە كه به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه دا به به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی وتووه‌كه به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست به ناردنه‌وه‌ی ٢٠٠ ملیار دیناری به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان بكاته‌وه.
به پێویستمان زانی ڕوونیبكەینەوە :
1-تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
2-لە رۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە.
3-هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی (ئاواتی شێخ جەناب) لێی بێ بەرییە.
4-تكایە تكایە بۆ هەموو ناوەندەكانی هەواڵ (ڕووداو و هاوشێوەكانی) بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵی دارایی دروست پشت بە ڕاگەیاندنیوەزارەتی دارایی ببەستن.