ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کردووە 'غیاب' دەدرێن

16-11-2022 02:00

پەرەگراف

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بایکۆتی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمان دەبێت نەک بە نووسراو یاخود لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.

ڕێواز فایەق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا وتیشی، تەنھا ئەمڕۆ ناوی ئامادەنەبوو ناخوێندرێتەوەو ئەو پەرلەمانتارانەی بەناوی بایکۆت ناچنە کۆبوونەوەکان بە "نەھاتوو-غیاب" لەقەڵەم دەدرێن.

ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی كوردستان داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی شایان عەسكەری پەسەندكرد، بەپێی پلەبەندی لیستی گۆڕان زۆرترین دەنگی ژن (سۆز عەبدولقادر)ە و دەچێتە شوێنی شایان عەسكەری.

هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، كۆمەڵ، چوار پەرلەمانتاری گۆڕان و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ) کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان بایکۆت کردووە وەک ناڕەزاییەک دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.