قەدەغەی ھاتووچۆ بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت

06-04-2020 12:32

پەرەگراف

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕایگەیاند: هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە
 
زۆر سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
 
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.
 
هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.