پەرەگراف
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ لە گەرمیان بەردەوامەو ڕێگای سەرەکی کەلار-سلێمانییان داخست.
خۆپیشاندانەکە لە درێژەی ناڕەزاییەکانی خوێندکارانەو داواکاری سەرەکییان بە یاساییکردنی دەرماڵەو کەمکردنەوەی پارەی خوێندنی پارالێڵە.
ھەر ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامدا، خوێندکارانی زانکۆ دەستیانکردەوە بە خۆپیشاندان و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد.