حکومەتی هەرێم: داوا لە ئێران دەکەین ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت

21-11-2022 01:04

پەرەگراف

حکومەتی ھەرێم بە تووندی ئیدانەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی ئێران دەکات و داوا لەو وڵاتە دەکات، "ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمیکوردستان ڕابگرێت ، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت".

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.

پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقییاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت ، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەیتوندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتیدەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت .

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2022/11/21.