گیانلەدەستدان لە تەقینەوەکەی دهۆک بۆ شەش کەس بەرزبووەوەو دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا

پەرەگراف
پۆلیسێک و گەنجێکی بریندار لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە شەش کەس.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، رایگەیاند، بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە لە رووداوە دڵتەزێنەکەی دهۆک، دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی لە پارێزگاکە رادەگەیەنن.
درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک بەهۆی گازەوە لە گەڕەکی گرێ باسێ لە دهۆک روویدا، جگە لە شەش گیانلەدەستدان ٤١ کەسی دیکەش برینداربوون و زیان بە چەند ئۆتۆمبێل و ماڵێک گەیشت، بەپێی ئامارەکانی پارێزگاری دهۆک.
ئەو بینایەی تەقینەوەکە تێیدا ڕوویدا نهۆمی خوارەوەی فڕن بووەو نهۆمی سەرەوەی بەشەناوخۆیی خوێندکاران بووە.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەفسەرێکی پۆلیس، دوو پۆلیس، خوێندکارێکی زانکۆ و کارمەندێکی کۆمپانیای گازەکەو کرێکارێکن.
دوای ئەو ڕووداوە مەسرور بارزانی سهرۆکی حکومهت فهرمانیکرد، "بە ههموو جۆرێک کارکردن به سیستهمی گاز ڕابگیرێ و نابێ به هیچ جۆرێک بهکاربهێنرێت".