بەرپرسی دەزگا و ئۆرگانە سەرەکییەکانى پارتى دیارى کران

24-11-2022 01:21

پەرەگراف

مەكتەبی سیاسیی پارتی لە دووەم كۆبوونەوەی دوای كۆنگرەی حیزبەكە، بەرپرسی دەزگا و ئۆرگانە سەرەكییەكانی پارتیی دیاری كرد. میدیاى نزیک لە پارتى دەڵێت "هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمامەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە".

هەر لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى مەکتەبى سیاسیى پارتیدا، مەحموود محەمەد، بە وتەبێژی فەرمیى پارتی دیارى کراوەتەوە.

دەزگا و ئۆرگانە سەرەکییەکانى پارتى بەمشێوەیە دابەش كراون:

هیوا ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان
هێمن هەورامی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستن
جەعفەر ئیمنكی، بەرپرسی پەیوەندیی گشتی
ڕێبوار یەڵدا، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن
سالار عوسمان، بەرپرسی ڕاگەیاندن
ئامینە زكری، بەرپرسی بەدواداچوون
چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیراسات و ئەكادیمیا
زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی دارایی و كارگێڕی
ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەكان
فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی بەغدا
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێر
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی
نەوزاد هادی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی مووسڵ و شنگال
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی دهۆك
كەمال كەركووكی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك

ڕۆژی 3-11-2022 كۆنگرەی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو. تێیدا مەسعود بارزانی بە سەرۆك و هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بە جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆك هەڵبژێردران. 51 كەسیش بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبە هەڵبژێردران.

ڕۆژی 12ـی هەمان مانگ، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دا و تێیدا 10 ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردران، پێشتریش حەوت ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەسەر داوای بارزانی لە پۆستەكانیاندا هێڵدرانەوە.

١٠ ئەندامە نوێیەکە بریتی بوون لە؛ سیداد بارزانی، هێمن هەورامی، هیوا ئەحمەد مستەفا، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زکری، سەربەست لەزگین، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن و فوئاد حوسێن. هەروەها فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، هوشیار زێباری، زەعیم عەلی، رێبوار یەڵدا، مەحمود محەمەدو کەمال کەرکوکی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردرانەوە.

ڕۆژی 19ـی ئەم مانگەیش لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هەر یەك لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد و سیداد بارزانی وەك ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی دیاری كران.