پەرەگراف
دەزگای ستاندەر ڕێزلێنان دەبەخشێتە جەلالی سام ئاغا سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، لە پێناو چالاکی و تێکۆشانە بەردەوامەکانی لە بەرگریکردن لە مافی گشتی.
ڕێزلێنانەکە دوێنێ(٢٥-١١-٢٠٢٢) لە حەوتەمین کۆنگرەی دەزگاکەدا کە لەکانی وەتمان بەڕێوەچوو، بەخشرا بە جەلالی سام ئاغا کە ناسراوە بە "پیاوە سپییەکەی کوردستان".
لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنانەکەدا بەرپرسانی دەزگای ستاندەر سوپاسو ستایشی كارەكانی جەلالی سام ئاغایان كرد لە ماوەی ئەركو لێپرسراوێتییەكانیدا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.
جەلالی سام ئاغا كەسایەتییەكی دیاری سلێمانییەو لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا دیوانی چاودێری دارایی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵیو سەرپێچی یاسایی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانە، هەرلەو سەردەمەدا دیوان 86 كەسی لەسەر گەندەڵیو سەرپێچی یاساییو ئیداریی داوە بە دادگا كە هەموویان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.