لە سلێمانی و هەڵەبجە مامۆستاو فەرمانبەران خۆپیشاندانیان کرد دژی پلە بەرزکردنەوەی مەرجدار

26-11-2022 01:31
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستاو فەرمانبەران لە هەڵەبجە

پەرەگراف

خۆپیشاندانی مامۆستاو فەرمانبەران لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان بەڕێوەچوو لە دژی بڕیارێکی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی مەرجدار.

مامۆستاو فەرمانبەران داوا دەکەن ئەو بڕیارەی حکومەت هەڵبوەشێندرێتەوەو پلە بەرزکردنەوە سەرجەمیان بگرێتەوەو ئەوەش بە مافێکی ڕەوای خۆیان دەزانن.

"حوتەکانی زەمانە، داهات هەربۆ خۆیانە.. ماف و پلەی مەرجدار، بەرهەمی حوکمی زۆردرا.. تا زوڵم و ستەم مابێت، ئەم شەقامە چۆڵ نابێت" ئەمانە بەشێک بوون لە دروشمەکانی مامۆستاو فەرمانبەرانی خۆپیشاندەر.

حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2016وە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە، بەڵام ئێستا بە مەرج دەستی پێکردووەتەوە، پلە بەرزکردنەوەکە بۆ ھێزی چەکدار و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری گەڕێندراوەتەوە، بەڵام بۆ وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە مەرجدار کراوەو سپێردراوە بە ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم.

فەرمانبەران داوادەکەن ئەنجومەنی ڕاژە کار بەو بڕیارەی حکومەت نەکات.

ڤیدیۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەمڕۆی مامۆستاو فەرمانبەران