ئەمەریکا بە بڕی ٥٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی عێراق دەکات

26-11-2022 02:07

پەرەگراف

ئەمەریکاو عێراق ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد کە تێیدا بڕی ٥٥٠ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی بە عێراق دەدرێت لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە ٢٤-١١-٢٠٢٢ یەکەمین ڕێککەوتننامەی هاوکاری و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق واژۆکرد.

لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکەوە، ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی نزیکەی 550 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا هاوبەشی پێدەکات لەپێناو زیادکردنی متمانەی هاووڵاتیان و بەشداریکردنیان لە حوکمڕانی دیموکراسی، پەرەپێدانی گەشەی ئابووری، وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان لە ناوچە پەراوێزخراوەکان.