بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی ٢٠٪ جێبەجێ دەکرێت

27-11-2022 04:42

پەرەگراف

نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی ٢٠٪ کەم دەکرێتەوە و هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی گەیاندنی عێراق، بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو (کانوونی یەکەم) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە، دەبێت بڕیارەکە جێبەجێی بکەن، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی باجی سەر کۆمپانیاکانی پەوەندی بە مۆبایل و ئینتەرنێتەوە، لەپێناو کەمکردنەوە نرخی کارت بە هەمان ڕێژە.