سێ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم ڕاگەیەندرا

06-04-2020 10:55

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەشتە 280 كەس، لەنێویاندا 3 مردن هەیەو 88 نەخۆش چاكبوونەتەوە.