پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە پیاوێک و سێ ئافرەت و منداڵێکە.
تووشبووەکان یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی و چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەرەکی ٩٤ی باداوەن، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 285 كەس، لەنێویاندا 3 مردن هەیەو 105 حاڵەتی چاکبوونەوەش.