وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هۆشداریی لەبارەی چوار بانکی عێراقەوە دەدات

11-12-2022 04:19

پەرەگراف

بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەکردنی لەگەڵ چوار بانکی ئەهلیی ڕاگرت بەهۆی هۆشداریی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە.

مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بانکەکان هەریەکە لە؛ بانکی ئەنساری و شەرقولئەوسەت و قابیز و ئاسیان و مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت بەهۆی هۆشدارییەکەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت، هۆشدارییەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەهۆی ئەوەوە بووە، "ئەو بانکانە لە رێی پارە سپیکردنەوەوە پارەیان رەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە".

ئەو بانکانە دووخراونەتەوە لە پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای خستنە بازاڕی ڕۆژانەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، ئەوەش بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە کە ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە سەرووی ١٥٠ هەزار دینار.