
پەرەگراف
چەکدارێک لە ناو شاری دهۆک هێرشی کردەسەر بنکەیەکی ئاسایش و ڕوبەڕوبوونەوە ڕوویدا، ئاسایشێک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو، چەکدارەکەش کوژرا.
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە گیانی لەدەستدا ناوی ئازاد ئیبراهیم-ـە و تەمەنی 31 ساڵە، خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک.
بریندارەکەش ناوی زیندان مزوورییە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەکدارە هێرشبەرەکە لە دەرەوەی دهۆکەوە چووەتە ئەو شارەو بە ڕەگەز عەرەبە.