پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری دهۆک دەستنیشانکران.
تووشبووەکان خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوەو لە کەرەنتیندا بوون.
ھەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە پیاوێک و سێ ئافرەت و منداڵێکە.
تووشبووەکانی ھەولێر یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی و چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەرەکی ٩٤ی باداوەن، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 288 كەس، لەنێویاندا 3 مردن هەیەو 105 حاڵەتی چاکبوونەوەش.