
پەرەگراف
ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، هێرشە چەکدارییەکەی ئەمڕۆ کە کرایەسەر بنکەیەکی ئاسایش "تیرۆریستی بوو".
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەو هێرشە چەکدارییەوە ئاسایشی دهۆک دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن "تیرۆریستێکەوە" ئەنجامدراوە کە بووەهۆی "شەهیدبوونی ئاسایشێک و برینداربوونی ئاسایشێکی دیکە" چەکدارە هێرشبەرەکەش لەلایەن ئاسایشەوە کوژرا.
ئاسایش ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەوکەسە هەوڵیداوە هێرشبكاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك، "به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستبه‌جێی بهرەنگاری بوونه‌ته‌وه‌و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتووه"، ئاسایش جه‌خت له ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاشکراکردنی ئەنجامەکەی دەکات، هاووڵاتییانی دڵنیادەکات كه دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و رێگه به‌هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامیی دهۆك ناده‌ن.
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە گیانی لەدەستدا ناوی ئازاد ئیبراهیم-ـە و تەمەنی 31 ساڵە، خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک.
بریندارەکەش ناوی زیندان مزوورییە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەکدارە هێرشبەرەکە لە دەرەوەی دهۆکەوە چووەتە ئەو شارەو بە ڕەگەز عەرەبە.