تیمی پارێزەران: ئەمە چ ویژدانێکە؟! ئاسایشی هەولێر چالاکانی شیلادزێ ئازاد ناکات

13-12-2022 06:28

پەرەگراف

تیمی پارێزەرانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان، دەڵێت: ئەمە چ ویژدانێکە؟! کەسوکاری چالاکانی شیلادزێ لەبەر سەرمادا چاوەڕێی ڕۆڵەکانیانن و ئاسایشی هەولێر ئازادیان ناکات.

تیمی پارێزەرانی بەرگریکار لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بە بڕیاری دادگا ئازاد کراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بە ناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماوسۆڵە لە بەیانییەوە کەسوکاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە، لەبەردەم ئاسایشی گشتیی هەولێرن و لە چاوەڕوانیی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن، بەڵام ئاسایش ئازادیان ناکەن، ئەمە چ ویژدانێکە؟!".

تیمی پارێزەران دەشڵێت "ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچیی یاسایە"،و داوا لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نێردە دیبلۆماتییەکان دەکەن "بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت، قبووڵی نەکەن و دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

ئازادنەکردنی ئەو چالاکانە بەپاساوی پڕكردنەوەی بەڵێننامەیەكە لەئاسایش، پێشیر بەشدار حەسەن پارێزەری چالاکانی شیلادزێ بە پەرەگرافی وت "شتێكی نایاسایی و زۆر بێ‌ مانایە، كە تێیدابەڵێن لەو كەسانە وەردەگیرێت بەشداریی ناڕەزایی وخۆپیشاندان وگردبوونەوە و دژایەتیی حكومەت نەكەن".‏

ئەو پێنج چالاكەی كە بڕیارە ئازاد بكرێن، هەریەكلە (كۆڤان تاریق، نێچیرڤان بەدیع، مەحموود ناجی، یوسفشەریف و ئەمجەد یوسف)ن.‏

ئەو پێنج چالاكەی شیلادزێ‌ ڕۆژی 16-5-2022 بەتۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمیكوردستان" سزای دووساڵ زیندانیكرنیان بەسەرداسەپێندرا. ئەو چالاكانە و كەسوكار و پارێزەرەكانیشیانئەو تۆمەتانەیان ڕەت كردەوە و وتیان "هیچ بەڵگەیەك بۆسەلماندنی ئەو تۆمەتانە لەبەردەمی دادگادا نەبووە".‏

پێنج چالاكەكەی شیلادزێ لە هەڵمەتی دوایخۆپیشاندانەكانی ئەو شارۆچكەیە لەگەڵ دەیان كەسیدیكە دەستگیر كران، دوای نزیكەی ساڵێك و شەش مانگمانەوە لە زیندانی ئاسایشدا، پاشان دادگایی كران.‏