پارتی: لەگەڵ یەکێتی هەردوولا تێبینیمان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردن هەیە

14-12-2022 01:52

پەرەگراف

پارتی سەردانی لایەنەکانی دەستپێکردو ڕایگەیاند، چۆن لە ڕابردوودا لەگەڵ یەکێتیی نزیک بوون دەیانەوێت لە داهاتووشدا بەوشێوەیەبن و هەردوولا تێبینییان لەسەر یەکتر هەیە.

یەکەم سەردانی شاندی پارتی بۆلای یەکگرتووی ئیسلامی بوو، دوای کۆبوونەوەی نێوانیان وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، هاوڕابوون کێشەکان بە یەکگرتوویی چارەسەر بکرێن و بە یەکڕیزی ڕوبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی، مەحمود محەمەد وتی، هەردوولایان تێبینییان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردن هەیەو تێبینییەکان هی ئەوە نین لە ڕاگەیاندنەوە ئاڕاستەی یەکدیی بکەن و پێویستیان بە پێکەوەدانیشتن و گفتوگۆ هەیە.

ناکۆکیی سەرەکیی پارتی لەگەڵ یەکێتییە کە بەهۆیەوە قوباد تاڵەبانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، دوێنێش تیمی وەزاریی پارتی و یەکێتی لە حکومەت دوو ڕاگەیەندراوی تووندیان لە دژی یەکتر بڵاوکردەوە.