بافڵ تاڵەبانی: شەهید ئاکام یەکێک بوو لەوانەی کە یەکێتییان گەڕاندەوە بۆ سەر ڕێبازی مام جەلال

17-12-2022 01:16

پەرەگراف

تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، ئاکام عومەر یەکێک بوو لەوانەی کە توانی وابکات یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی مام جەلال.

بە رێوڕەسمێکی سەربازی پێشوازی لە تەرمەکە کراو لە بارەگای یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگە رێوڕەسمێکی بۆ رێکخرا، بڕیارە لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر بە خاک بسپێردرێت.

 بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە وتارێکدا ستایشی کارەکانی ئاکام عومەری کردو وتی، بەشێکی سەرەکی بوو لە شەڕی داعش و شەڕی بۆ کوردستان و میللەتەکەی کردو ھیچی نەدەویست تەنھا ئیرادەی بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و بەرەو پیشبردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی ھەبوو.

سەرۆکی یەکێتی وتیشی "شەهید ئاکام ڕۆڵێکی زۆر زۆر گرنگی هەبوو لە ڕێکخستنەوەی یەکێتی و کاک ئاکام یەکێک بوو لەوانەی کە توانی وابکات یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی مام جەلال".