ئەنجومەنی وەزیران: پێشوازیی لە بڕیاری خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار دەکەین لەلایەن بەغداوە بۆ ھەرێم

21-12-2022 07:33

پەرەگراف 

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی عێراق کرد بۆ خەرجکردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک شایستەی دارایی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا لە پەیوەندی بەردەوام بێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا بە زووترین کات ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتەوە خزمەتی خەرجییەگشتیەکانی هەرێم.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی دیسێمبەر(کانوونی یەکەم)، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندیدانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە 2022/12/11 سەبارەت بە دۆسییەکانی ( بودجە ، نەوت و گاز، دەروازە سنوورییەکان، دیوانی چاودێریدارایی )  لە لایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی دیکەی شاندەکە خرایەڕوو.

سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە شاندەکە کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری پەسەندکراو لە لایەنئەنجومەنی نوێنەرانەوە دووپات کردەوە.

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کرد بۆ خەرجکردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەکشایستەی دارایی هەرێم. هەروەها وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد لە پەیوەندی بەردەوام بێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا بەزووترین کات ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتەوە خزمەتی خەرجییە گشتیەکانی هەرێم. ئەنجومەنی وەزیران شاندیدانوستانکاریشی ڕاسپارد کە لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ، کۆبوونەوەکانیيان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ چڕبکەنەوە بە ئاراستەیبەردەوامبوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵبۆ ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند دەکرێت هەروەک لە کارنامەی وەزاریدا هاتووە.

بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان لە سەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەکەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی کە لە لایەن عەبدوڵلا مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەت چەندین بڕیاری لە قازانجی کەس و کاری شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی دا و بڕیاریش درا کە هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چڕبکرێنەوە بۆ ئەوەی بە پێیدەستووری هەمیشەیی عێراق ، حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی قەرەبووی شایستەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان وڕاگیراوانی سیاسی بگرێتە ئەستۆ، کە قوربانی دەستیی ڕژێمەکانی پێشوون و ئەمەش لە دەستووردا وەک ماف و شایستەی هەرێمجێگیرکراوە.

لە بڕگەی سێیەمدا، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە عەبدولرەحمان سدیق، پلانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی پاراستنوچاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستانی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریی کەش و هەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر هەرێمیکوردستان و عێراق خستەڕوو ، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پابەندیی نێو بەڵگەنامە پشکدارییە نیشتیمانییەکان کە هەرێمی کوردستانڕۆڵی سەرەکی لە ئامادەکردنیدا هەبووە، بە تایبەتیش لە بوارەکانی کەمئاویی و بەبیابانبوون و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی و کەمییڕووبەری سەوزایی،  لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەدرا بە دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەزموونی ووڵاتان لە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ووزەی نوێبۆوە وخاوێن وکشتوکاڵی کردنی زیرەک و هەمەچەشنکردنی ئابووری وبایەخدان بە وەبەرهێنانیژینگەیی ودامەزراندنی ناوچەی پارێزراوی سرشتی ( محمية طبيعية) و ڕیسایکلینی ئاوی قورس و پاشەڕۆکان.

سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە دەستە و ئەنجومەنی پاراستن وچاککردنی ژینگە بۆ پڕۆژە وپلان و هەوڵەکانیان ئاماژەی دا بەمەترسی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە سەر ژیانی هاووڵاتییان، و جەختی لە پێویستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن وەزارەتەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا لەوانە دروستکردنی بەنداو و پۆند، زیادکردنیڕێژەی سەوزایی لە  هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی گازی ژەهراوی بە تایبەتی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و چەندین ڕێکاریدیکە .

 

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیار و ڕاسپاردەکانی دەستە و ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی پەسەند کرد، لە ناویشیاندا کاراکردنەوە وگرنگیدان  بە ئەنجومەنی باڵای پاراستن وچاککردنی ژینگە لەهەرێمی کوردستان کە بە یاسای ژمارە 3ساڵی 2010 پێکهاتووە لە نوێنەریوەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان کە پێویستە وەزارەتەکان لە ڕێگەی ئەو ئەنجومەنە باڵایەوە هاوکاری دەستەی ژینگە بن بۆ بەدیهێنانیئامانجەکانی دەستەکە لە پاراستن و چاککردنی ژینگە ، بەتایبەتیش بابەتی کاریگەرييە زیانبەخشەکانی گۆڕانیی کەشوهەوا کە ئێستا بووەتەخەمێکی جیهانیی و کاریگەریی سیاسیی و گۆڕانکاریی دیمۆگرافیی و کۆمەڵایەتیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش، دەستەیپاراستن و چاککردنی ژینکە ڕاسپێردرا گرنگیی زیاتر بە هاوئاهەنگیرکردن لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی فیدڕاڵ بدات