تەندروستی سلێمانی: هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك بڵاونەبۆتەوە و ئەوەی هەیە ئەنفلۆنزای وەرزییە

22-12-2022 12:45

پەرەگراف

تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە ھیچ جۆرە ڤایرۆسێکی ترسناک لەو شارە بڵاو بووبێتەوە.

د.ڕزگار عەلی بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، لەلێدوانێكدا دەڵێت: "چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لەدەزگاكانیڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە گوایە ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە و چەند كەسێك بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە وسەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لەسلێمانی بڵاونەبۆتەوە و ئەوەی هەیە بریتیە لەئەنفلۆنزای وەرزیكەلەهەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش هەیە لەم كاتەدا".

بەرێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، دەشڵێت: "وەكو بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنیسلێمانی ئەو هەواڵانە بەنادروست دادەنێین و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی بڵاونەبۆتەوە و ئێستا لەهەموو ناوچەساردەكانی جیهان پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە و هیچ كەسێكیش بەم پەتایە گیانی لەدەست نەداوە".

د.ڕزگار عەلی باس لە چەند رێنماییەك دەکات بۆ خۆپارێزی لە ئەنفلۆنزای وەزریی، وەك؛ بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتیەكان ودووركەوتنەوە لە كەسی تووشبوو و پاكژكردنەوە و شوشتنی دەستەكان و هەواگۆڕكێ كردن لە شوێنە داخراوەكان.