مەکتەبی سیاسی یەکێتی: لە کوردستان و بەغدا کار لەسەر پاراستنی یەکڕیزی لایەنەکان دەکەین

22-12-2022 05:41
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی. وێنە؛ پەیجی بافڵ تاڵەبانی

پەرەگراف

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوەو ڕایگەیاند، لە کوردستان و بەغدا کار لەسەر پاراستنی یەکڕیزی لایەنەسیاسییەکانی وڵات دەکەن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردو ئیستیحقاقە نەتەوەییەکانی لە عێراقدا.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە

‏‎مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانکۆبووەوە.

‏‎کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٢ لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٢ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بۆیە بەشێکیتەرخانکرا بۆ هەڵسەنگاندن و داڕشتنی بەرنامەی ساڵی داهاتووی خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتی.

‏‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر وردەکاری سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان و دیدار وچاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم کۆبانێ و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا وسەرۆکایەتی پەیەدە و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و روونیکردەوە، هەموو لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا کۆکبوونلەسەر هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییە دروستەکانی یەکێتی کە هەمیشە پاڵپشتی خەباتی دیموکراتی و ئاشتیخوازانەی گەلی کورد بووە لەرۆژئاوا و لەکاتی تەنگانەی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشیشدا بە هەموو شێوەیەکی لۆجستی و سەربازی هاوکاریی براکانی خۆیانکردووە، کە هەر ئەوەشیان لە یەکێتی و حزبەکەی سەرۆک مام جەلال چاوەڕێکردووە و دەکەن.

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ئاماژەی بەوەکرد کە بە لایەنە کوردستانییەکانی راگەیاندووە کە یەکێتی وەک هەمیشە پشتیوانی خوشک و براکانی خۆی دەبێت لە رۆژئاوا بۆ بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەکانیان بە ئاشتی، دیالۆگ و سیاسەتی ژیرانە وتیشی، لەبەرەنگاری هەڕەشەی تیرۆریستانیشدا پشتیوان و هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی تریش کردوومانە. بۆ لەمەودواش بۆ چارەسەری ئاشتییانە و سیاسییانەی کێشەکان لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەست بە دۆسێی رۆژئاوای کوردستان و سوریا هاوکار و پشتیوان دەبین.

‏‎لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی باسی دۆخی سیاسیی کوردستان کرا و جەخت لە سیاسەتی یەکێتی کرایەوە کەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەبێ جیاوازی، کە بە دیدی یەکێتی هەر ئەو سیاسەتە دەبێتە مایەی باشکردنی گوزەرانیهاوڵاتییان و لەم پێناوەشدا هەم لە کوردستان و لە بەغداش کار لەسەر پاراستنی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکات لە چوارچێوەیبەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و ئیستیحقاقە نەتەوەییەکانی لە عیراقدا.

‏‎کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لەسەر کاروباری ڕێکخراوەیی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی هەڵوەستەی کرد و راسپاردەی پێویستیلەبارەوە دەرکرا.

‏‎کۆبوونەوە لە میانی هەڵسەنگاندنی کاری رێکخراوەییدا جەختی لە داڕشتنی بەرنامەی ساڵی نوێ کردەوە کە پەرە بە گەشەی چۆنایەتییەکێتی بدات. سەرۆک بافڵ بۆ چوارچێوەی بەرنامەی نوێ راسپاردەیدا ئەمساڵ بکرێتە ساڵی پتەوکردنی پەیوەندی هەڤاڵانە لەگەڵتێکۆشەرانی دێرین و هەموو هەڤاڵانی یەکێتی لە هەموو ئاستەکانی خەبات و لە هەموو ئۆرگانەکاندا، چونکە بەرنامەمان ئەوەیەجۆشوخرۆشی یەکێتییانە ببێتە هەوێنی گەشەکردنی زیاتری یەکێتییەکەمان لە ناو جەماوەر و هەموو چین و توێژەکانی کوردەواری بەتایبەتیتوێژی رووناکبیران، لاوان و ژنان کە ئەرکی ئێمەیە خزمەتیان بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتییەکی چالاکترمان پێویستە.