پەرەگراف
هاشتاگی مەهسا ئەمینی یەكێك لە ١٠ یەكەمەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرامە بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ١٠ بەربڵاوترین هاشتاگی تۆڕەكەی بڵاو كردەوە كە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەكارهێنەران لەگەڵ پۆستەكانیاندا بەكاریان هێناوە، مەهسا ئەمینی لە ڕیزبەندیی ١٠ یەكەمەكەدایە.
مەهسا كە هەندێكیش بە ژینا ئەمینی ناوەكەی دەنووسن، كچە كوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە كە ١٣ی ئەیلوولی ئەمساڵ پۆلیسی ئەخلاقی تاران بە پاساوی پابەندنەبوون بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامی دەستگیری كرد و ٣ ڕۆژ دواتر لە دەستبەسەریی پۆلیسدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، ڕۆژی دواتر لە سەقز بە خاك سپێردرا.
مەرگی ژینا توڕەیی خەڵكی لێ كەوتەوە و بووە سەرەتای گەورەترین و فراوانترین خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی دەسەڵاتی ئێران كە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە.