وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

08-04-2020 06:22


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان كراون؛ 20 لە هەولێرو یەك لە ناحیەی بازیان لە سلێمانی.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم گەیشتە 309 تووشبوو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 119 نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٧٦٣) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٩) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٧٦٥) لە هەولێر، (٧٨) لە سلێمانی، (٧١٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە وە (٥١١٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٣٠٦) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٦٠٧) پشكنین ئەنجام دراوە، (١٣٥٩) هەولێر، (١٤٢) سلێمانی، (١٠٦) دهۆك.
دەرەنجام (٢١) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٢٠) پۆزەتیڤ، (١١) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٨)، (٦٥)، (٥١)، (٥٠)، (٤٩)، (٤٤)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤)، (١٣) ساڵ و (٥) پیاو تەمەنیان (٦٠)، (٣٥)، (٣٢)، (٢٥)، (٢٤) ساڵ، (٤) منداڵ تەمەنیان (١٠)، (٦)، (٦)، (٢) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەكی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانكۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، كچێكی تەمەن (١٣) ساڵ كە یەكیان لە ناحیەی بازیانە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٣٠٩) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١١٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی چونكە لەبەردەم ترسناكیەكی گەورەداین ، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٨ی نیسانی٢٠٢٠