درۆنێکی چاودێریی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە هەولێر کەوتەخوارەوە

29-12-2022 09:45

پەرەگراف

درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکەی ھەولێر کەوتەخوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان(پارتی)، ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022، کاتژمێر: 19:00، فڕۆکەیەکیبێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتەوە".

"هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە" دژەتیرۆر وادەڵێت.