حکومەتی ھەرێم: دوای سەری ساڵ مووچەی مانگی ١٢ دابەش دەکرێت

30-12-2022 11:30

پەرەگراف

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوای پشووی سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بۆ کوردستان24 وتی: بەهۆی پشووی سەری ساڵ و کۆکردنەوەی داهاتەوە تائێستا خشتەی مووچەی ئەم مانگە ڕانەگەیەندراوە.

ناوەڕاستی ئەم مانگە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆمانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام ھێشتا نەیناردووە.

لە ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی عێراق دوو جار 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، حکومەتی ھەرێم تائێستا مووچەی ١١مانگی دابەشکردووە.