پەرەگراف
ئەو هاوڵاتییەی بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیەوە لە قەزای چەمچەماڵ کەلوپەلەکانی بەتەواوی سووتا کە تێیدا نزیکەی ٣٦ ملیۆن دینار و ٥ هەزار دۆلاریش هەبوو، لە ڕێی بانکەوە قەرەبووی پارە سووتاوەکانی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی ماڵەکەی کرد و بە ڕۆژنامەنووسانی وت "بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕێگای بانکی ناوەندی سلێمانیەوە پارەکانی ئەو هاوڵاتیە دەگۆڕدرێت و قەرەبوو دەکرێتەوە".
قائیمقامی چەمچەماڵ کەمپینێکیشی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریکردنی ئەو ماڵە.
ڕووداوەکە شەممەی ڕابردوو ڕوویدا، بەوتەی خاوەنی ماڵەکە لەو خانوەدا کرێچین و ئەوپارەیەش کە لەماڵەکەیاندا سوتاوە پارەی خانوەکەیان بووە کە فرۆشتویانە، لەکاتی ئاگرەکەدا لەماڵ نەبوون و پەیوەندییان پێوەکراوە کە ماڵەکەیان سوتاوە.