پەرەگراف
قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و یانەشهوانهیەی داخست كه تێیدا منداڵێك پاره‌ی به‌سه‌ر سهماكهرێکدا هه‌ڵده‌دا.
گرتەی ڤیدیۆیی هەڵدانی پارە لەلایەن ئەو منداڵەوە وەک شاباش بەسەر سەماکەرەکەدا، کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یانەشەوانەکە داخراو رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به خاوه‌نەکەی ده‌گیرێته‌به‌ر، چونكه ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی مافی منداڵه و ئێستا به‌دوای خێزانی ئه‌و مێردمنداڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
عەمید غالب عەتیە، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کۆمەڵگەیی عێراق، دوێنێ لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک وێنەیەکى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى بڵاوکردەوە و داوای‌کرد هەر کەسێک ئەو منداڵە دەناسێت زانیاری‌یان بداتێ لەسەر ناو و ناونیشانى و ناوى ئەو یانەیە.
پاشان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو یانەیە یەکێک لە یانەشەوانەکانى هەولێرە و منداڵەکەش لە نەتەوەى عەرەبە و لەو شارە دەژى.