بانگەوازێكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە

09-04-2020 04:21


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوا لە ڕۆژنامەنووسە مەیدانییەكان دەكات پەیوەندیی بە نەخۆشخانەكانەوە بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٤)

بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
1. هەولێر
• سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
2. سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
3. دهۆ‌ك
• سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
4. هەلەبجە
• نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
5. ڕاپەڕین
• سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
6. گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠