باوکێک لە ھەولێر کچەکەی بەشێوەیەکی 'دڕندانە' دەکوژێت

06-01-2023 05:35
پانکەی ئەو ماڵەی ڕووداوەکە تێیدا ڕوویداوە.

پەرەگراف

باوکێک لە ھەولێر کە بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بووە کچەکەی بە پانکەوە ھەڵدەواسێت و دەیکوژێت.

پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنیهێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەدەستی باوکی کوژراوە.

"باوکی یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی ڕووداو ڕایکردووە.

لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات" پۆلیسی ھەولێر وادەڵێت.

ڤیدیۆی ڕووداوەکە