بە ڤیدیۆ؛ جامی کەنداو 25 لە بەسرە دەستیپێکرد

06-01-2023 08:06
یاریی ئاگرین لە مەراسیمی دەستپێکردنی جامەکە

پەرەگراف

لە مەراسیمێکی سەرنجڕاکێشدا پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لەشاری بەسرە دەستی پێکرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فیفاو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکە عێراق و جەماوەرێکی زۆر ئامادەی مەراسیمی دەستپێکردنی پەڵەوانێتییەکە بوون، یەکەم یاریی لە نێوان عێراق و عەمان ئێستا بەڕێوەدەچێت.

عێراق لە مێژووی خۆیدا ئەمە دووەمجارە میوانداریی جامی کەنداو بکات، ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغدا میوانداریی کرد.

هەشت هەڵبژاردە بەشداریی جامەکی ئەمساڵی كەنداو دەکەن کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون؛ کۆمەڵی یەکەم هەڵبژاردەکانی عێراق، سعودیە، عومان و یەمەن لەخۆدەگرێت و یارییەکانیان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی بەسرە بەڕێوەدەچن کە تواناى لەخۆگرتنى 65 هەزار هاندەرىهەیە. کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەکانی؛ قەتەر، ئیمارات، بەحرەین و کوێت لەخۆدەگرێت، یارییەکان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی مینا بەڕێوەدەچن کە تواناى لەخۆگرتنى 30 هەزار هاندەرى هەیە.

ڤیدیۆی دەستپێکردنی جامەکە