ئەو کەسە دەستگیرکرا کە ئەمشەو لە کافتریایەکی سلێمانی 'گەنجێکی کوشت'

06-01-2023 11:51

پەرەگراف

ئاسایش دەستگیرکردنی "بکوژی" ئەو گەنجەی ڕاگەیاند کە ئەمشەو لە کافتریایەکی سلێمانی تەقەی لێکراو گیانیلەدەستدا.

ئاسایش دەڵێت "بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە".

ڕاگەیەندراوی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەکە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی (کەمتر لە دوو سەعات) بکوژی گەنجەکەی شاری سلێمانی دەستگیر دەکات.

 

 

پاش ئەوەی سەعات ٧:٣٠ ئەمشەو ٦ / ١ / ٢٠٢٣ گەنجێک بە ناوی ( ڕ ، خ ، ع ) لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالمکە کارمەندی کافتریاکە بووە لە لایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری (دەمانچە) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات.

 

پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو  لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆدەرەوەی شاری سلێمانی.

هێزەکانمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان کەمتر لە دوو سەعات تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن وڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی