ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

07-01-2023 03:01
باوکەکە بە قۆڵبەستکراوی - کچەکەی

پەرەگراف

ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی بە شێوەیەکی "دڕندانە کوشت" خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئەو کەسەی تاوانەکەی کردووە تەمەنی 35 ساڵە، کچەکەیشی ناوی رەها-یە و تەمەنی 14 ساڵ بووە".

"پێش کوشتنی کچەکەی، بکوژ بە شێوەیەکی 'دڕندانە' ئەشکەنجەی کچەکەی داوە و دواتر کوشتوویەتی" وتەبێژی پۆلیس وای وت.

ڕووداوەکە دوێنێ لە گەڕەکی موفتی لە هەولێر ڕوویدا.

دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار، بەڵام ئەمڕۆ خۆی رادەست کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراو رەوانەی دادگا کراوە.