
پەرەگراف
شارەوانی قەزای دوکان ڕایگەیاند، بەهۆکاری سروشتی بەشێک لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوکانی سەروو توشی داڕمان بووە و شەقامەکە بە شێوەیەکی کاتیی داخراوە.
"بەو هۆیەوە ستونێکی کارەبا دەکەوێت و ئۆتۆمبێلێکی قەمەرە جۆری (تۆیۆتا کرۆلا ـ تەکسی) زیانی بەردەکەوێت و شۆفێرو سەرنشینێکی بەسوکی بریندار دەبن" شارەوانی وادەڵێت.
دەشڵێت: تیمەکانی شارەوانیی و کۆمپانیای شکار سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکەن، داوا لە شۆفێران دەکەین بە وریاییەوە هاتوچۆ بە شەقامەکەدا بکەن و تەنها ڕێگە لاوەکیەکە بەکار بهێنن.