نویترین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم

10-04-2020 06:29


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنای لە هەرێم بڵاوكردەوەو لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە؛ 9 لە هەولێرو 4 لە سلێمانی.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەشتە 324 تووشبوو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 134 نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٨٣١) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٣٠٠) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٥١) لە سلێمانی، (٤٠٨) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە وە (٥٥٣١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٢٣٩) پشكنین ئەنجام دراوە، (٨١٤) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٢٤١) دهۆك.
دەرەنجام (١٣) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٩) پۆزەتیڤ، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٤٢)، (٣٦)، (٢٦)، (١٧)، (١٣) ساڵ و (٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٤٢)، (٣٥) ساڵ و منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ كە دانیشتووی گەرەكەكانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی كۆری) وە هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەرەكی كارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) پیاو تەمەنیان (٢٤)، (٢٢)، (١٨) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٤٣) ساڵ كە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٣٢٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٣٤) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٠ی نیسانی٢٠٢٠