
پەرەگراف
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق ئەمڕۆ ئاستیکی پێوانەیی تۆمارکردو ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزارو ٢٥٠ دینار. ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: كۆمه‌ڵێك مافیای گه‌وره یاری به به‌های دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن.
ماوەی مانگێکە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق ناجێگیریی زۆری بەخۆیەوە بینیوەو ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی بێکاریگەرن بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ.
مانگی ڕابردوو بەهای دۆلار بۆ یەکەمجار گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار‌و چەند کاتژمێرێک لەو نرخەدا مایەوەو پاشان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە بانکی ناوەندیی و حکومەتی عێراق بەردەوام دەڵێن ئەو دۆخە کاتییەو بەهای دینار بەرز دەبێتەوە، بەڵام سەرجەم ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر کاریگەرییان نەبووە.
زۆرێک لە شارەزایان پێشبینییان دەکرد دوای پشووەکانی سەری ساڵ بەهای دۆلار بگەڕێتەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، بەڵام وا دەرنەچوو.
هه‌یسه‌م فه‌هد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، هیچ چاره‌سه‌رێكی نزیك بۆ قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له ئارادا نییه و کێشەکە ڕەنگە لە ئاستی ناوخۆی وڵات گەورەتربێت، "نابێت هاوڵاتیان باجی هەڵەی حکومەت و بانکی ناوەندیی بدەن و ئێمە داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان دەکەین".
"كۆمه‌ڵێك مافیای گه‌وره له وڵات‌دا یاری به به‌های دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه داوامانكردووه، له پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و فرۆشتنی دۆلاردا شه‌فافیه‌ت هه‌بێت" ئەو پەرلەمانتارە وادەڵێت.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆیەکەمجار لەوەوە سەری هەڵدا کە بانکی ناوەندیی عێراق ژمارەیەک بانکی سزاداو کردنیە دەرەوەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو، ئەوەش بەهۆی گومانی سپیکردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ ئێران، ئەو ڕێکارانەی بانکی ناوەندیی لەژێر فشاری ئەمەریکادا بووە.
هه‌یسه‌م فه‌هد دەڵێت، تا ئێستا چوار بانكی فرۆشتنی دۆلار سزادراون و دایانخستوون، داخستنی ئەو بانکانەش هۆكارە بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، "ئێمه داوامانكرد داخستنی بانكه‌كان دوابخرێت، بەهۆی جامی کەنداو و ساڵی دارایی و ئامادەکاریی بۆ بودجە، به‌ڵام بانكی نێوده‌وڵه‌تی گەمارۆی عێراقی دا‌و داوای لە حکومەت کرد شەفاف بێت لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆیە بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێكردو به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلار به‌رزبووه‌وه".