
پەرەگراف
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بڕیارێکی نوێدا لەبارەی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، بانکی بازرگانیی عێراقیڕاسپارد ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێم بنێرێت.
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارەکە، ٤٠٠ ملیار دینارەکە بانکی بانکی بازرگانیی عێراقی (تی بی ئای) رەوانەیدەکات بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەکات کە دەنێردرێت بۆ ھەرێم تاوەکو بودجەی ساڵی٢٠٢٣ پەسەند دەکرێت و بە رەسمی ئەو بڕە پارەیە وەک پشکی ھەرێم لە بودجەدا جێی دەکرێتەوە.
ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگی 11و 12، حکومەتی عێراق وتی، ئەو بڕەپارەیە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و بەرنامەی کابینەکەدایە كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە،بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە.
دوای ئەو بڕیارە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ھۆکاری نەناردنی پارەکەی گەڕاندەوە بۆپاکتاونەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەغدا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٢٠ لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێم.