پەرەگراف
لە قەزای پێنجوێن خۆپیشاندان دەستی پێ‌کرد لە دژی کەمبوونەوەی پێدانی كاره‌باو دابه‌شنه‌كردنی به‌رمیلی دووه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران خێمەیان هەڵداو ڕێگای سەرەکی قەزاکەیان داخست.
پێنجوێن یه‌كێكه له‌ناوچه هه‌ره سارده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چەند ساڵێکە كاره‌بای به‌رده‌وامیان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام ئه‌م زستانه دۆخی كاره‌با له قه‌زاكه باش نییه‌و لەگەڵ ئەوەشدا خه‌ڵك توڕەن لە دابه‌شنه‌كردنی به‌رمیلی دووه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه له ئاگادارییه‌كدا بۆ خه‌ڵكی پێنجوێن، داوا دەکەن؛ هەمووان خاوەندارێتی لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی هێمنو دوور لە توندوتیژی و ئاژاوە بکەن، هاوکاری دەستەی ڕێکخەران بن.
"نابێت بەهیچ شێوەیەک زیان بە سەیارەی بارهەڵگر و سەیارەی مەدەنی- بچووک بگەیەنرێت، هەر کەس لەلای خۆیەوە ڕێگە بەمە نەدات. تەنها ڕێگە لەبار هەڵگرەکان و چەند سەیارەیەکی تایبەت دەگیرێت، هاتووچۆی سەیارەی مەدەنی- بچووک ڕێگە پێدراوە، تکایە هەمووان لەمبارەوە هاوکار بن" رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه وادەڵێن.
دەشڵێن "بە تووندوتیژی نا، بەڵکوو بە ئیرادە و بەردەوامی بە ئامانج دەگەین".