هەڤاڵ ئەبوبەکر: پەرلەمانتار هەیە بە لێدوانێک زیانی 300 ملیۆن دۆلاری لە سلێمانی داوە

11-01-2023 01:52

پەرەگراف

پارێزگاری سلێمانی ڕەخنە لە پەرلەمانتاران و بەرپرس و کادیرانی حیزبیی دەگرێت و دەڵێت: بە لێدوانەکانیان ماڵی سلێمانییان وێران کردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ڕایگەیاند، متمانە نەماوەو کێشەیان نەبونی متمانەیەو بێمتامەنەیی ناسەقامگیری دروستکردووە، "هەموو ئەوانەی سەردانیان کردووین وتویانە چیتان دەوێت وتومە بەس سەقامگیریی".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، پەرلەمانتار هەیە بە لێدوانێک زیانی 300 ملیۆن دۆلاری لە سلێمانی داوەو پڕۆژەیەکی سلێمانی بەوهۆیەوە گوازراوەتەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، "بە سەرۆکی پەرلەمانم وت بە پەرلەمانتارەکان بڵێت پێش ئەوەی لێدوانێک بدەن ڕاوێژمان پێ بکەن.. میدیاو کادیری حیزبی و ئەندامی پەرلەمان ماڵی سلێمانییان وێران کردووە".

ئەو وتانەی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە میانی بەشداریکردنی بوو لە دیبەیتی (هەرێم و ئایندەی ناکۆکییەکان)ی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریی یەکێتیی ڕێکیخستبوو.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانیی سلیمانییان بەلاوە باشترە لە هەموو شارەکانی دیکە، "بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی تەحەکوم دەکات بە نرخی دۆلارو بۆرسەی هەموو عێراقەوە.. ئەمانە دەرفەتن لەبەردەممانداو پێویستمان بەوەیە واز لە ئەمنییەت و بەهێزکردنی هێزی چەکدار بهێنین".

بەشێک لە وتەکانی پارێزگاری سلێمانی بە ڤیدیۆ