خۆپیشاندان لە پێنجوێن بۆ چوارەم ڕۆژ بەردەوامەو قائیمقام سوورە لەسەر هەڵوێستەکەی

14-01-2023 02:55
چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندان لە پێنجوێن. وێنە؛ ئاکۆ سالار

پەرەگراف

خەڵکی پێنجوێن بۆ چوارەم ڕۆژ بەردەوامن لەسەر خۆپیشاندان و ئەمشەویش لەسەر شەقام مانەوە.

پێنجوێنییەکان سوورن لەسەر بەدەوامیی خۆپیشاندانەکە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، بەتایبەت کارەبای ٢٤کاتژمێریی و دابەشکردنی بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر لە قەزاکەیان.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن، ئەمڕۆ قسەی بۆ خۆپیشاندەران کردو داوای لێکردن تەرکیزیان لەسەر داواکارییەکان بێت تا بەدیهێنانیان.

قائیمقامی پێنجوێن سووبوونی لەسەر هەڵوێستەکەی دووپاتکردەوە کە دوێنێ ڕایگەیاند، ئەویش دەستلەکار کێشانەوەیەتی لە پۆستەکەی کا ماوەی ٨ ساڵە لەو پۆستەدایە.

خۆپیشاندەران بە هوتافکێشان پشتگیرییان بۆ قائیمقامەکەیان دەربڕی و دژی ئەوەن دەستلەکار بکێشێتەوە.