پەرەگراف
سەرۆک و تیمی وەزاریی یەکێتی وەڵامی پەیامەکەی مەسرور بارزانی‌یان دایەوەو دەڵێن "پڕە لە چەواشەکاریی"، ئەم کابینەیەی حکومەتیش بە"خراپترین کابینەیە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان" لە قەڵەم دەدەن.
لەبارەی دۆخی دارایی سلێمانیش، تیمەکەی یەکێتی دەڵێن "ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی".
دەقی وەڵامەکەی سەرۆک و تیمی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی
بە‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى بوونى دنیایه‌ك كێشه‌و قه‌یران و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى ناكۆكییه‌كان، چاوه‌ڕوان بووین بۆ یه‌ك جار سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم قسه بكات، چاوه‌ڕوان بووین په‌یامه‌كه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى بێت بۆ چاككردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان به كێشه‌كانى نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو حکومەت بێت، به‌داخه‌وه وانه‌بوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێتبۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا.
ئێمە گلەیی و هەڵوێستمان هەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان هی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆشارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی شه‌هیدكردنى عه‌قید هاوكار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت به‌زۆری زۆردارى یه‌كێتیی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له‌ناو یه‌كێتی تۆمه‌تباربکات، بیریان چووه له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌وه ئه‌وه یه‌كێتی بوو داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى هاوبه‌شی كرد‌و داواشی كرد لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداربن له لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه‌چی ده‌زگا ئه‌منییه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ر زوو سیناریۆكه‌ى خۆیان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه ئه‌مری واقیع، تازه به‌تازه سه‌رۆكى حكومه‌ت قسه‌ى یه‌كێتی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ با لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى بێنه ناو لێكۆڵینه‌وه‌كان، پاش چی! دواىئه‌وه‌ى سیناریۆكانتان بڵاوكردۆته‌وه، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازه‌ش بیرتان كه‌وتۆته‌وه كه ئه‌م رووداوه له جه‌رگه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه، پێده‌چێتسه‌رۆكى حكومه‌ت ئاگاى لێ نه‌بێ یان نه‌یه‌وێت ئاگاى لێبێت هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ى هەولێرە هێزێكى یاخى و له‌یاسا ده‌رچوو هەڕەشەی چوونه‌سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت کرد و هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ى پایته‌خته‌ش رۆژنامه‌نووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر ده‌كرێ و تاوانبارداڵده ده‌درێ و فه‌وجىشی بۆ ده‌كرێته‌وە.
ئینجا سه‌رۆكى حكومه‌ت له راگه‌یه‌نراوه پڕ له چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ى ده‌ڵێت؛ یه‌كێتی به‌رپرسه له‌و دۆخه‌ى له سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین وگه‌رمیان دروست بووه، چاوه‌ڕوان بووین سه‌رۆكى حكومه‌ت بڵێ بڕیارمدا به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى خۆم سه‌ردانى سلێمانى و ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌م و له‌كێشه‌كان بكۆڵمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وەک کاری هەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، به‌م هه‌نگاوه‌شی سه‌لماندى کە نایەوێت سه‌رۆكى حكومه‌تىهەموو هه‌رێمى كوردستان بێت و ده‌بێ خه‌ڵكى خۆڕاگر‌و خۆشه‌ویستى سلێمانى بپرسن: كه ئه‌و سه‌رۆك حكومه‌ته له‌ماوه‌ى نزیکەی چوارساڵدا چەند جار هاتۆته ئه‌و سنووره؟ هه‌ر جارێكیش هاتبێ بۆ قردێله بڕینێك هاتووه‌و خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی،ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنیلەهەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنها سیاسەتی چەوتکەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.
هەمووان دەزانن كێشه‌ى سه‌ره‌كى و گه‌وره‌ى كوردستان داهاتى نه‌وته نه‌ك تەنها داهاتى ناوخۆ، ئه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت و سیاسەتەداراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی كردۆته قوربانى سیاسه‌تى ناڕوون و نا شه‌فافی داهاتى نه‌وت! له‌بری نیعمه‌ت، نه‌وتیان كردۆته نه‌عله‌ت!
له داهاتى ناوخۆش، ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت پێمان بڵێن كێ ده‌زانێ داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده؟ ئه‌و لیژنانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت باسیانده‌كات بۆ ناچن كۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران و خاڵه سنوورییه‌كانى تر بكه‌ن؟
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى سیاسی پێكهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لەکابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووینکە غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا وبەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت.
هه‌رزوو ئه‌م رێككه‌وتنەی حکومەتی پێ پێکهێنرا شكێنرا، بەڵام هەر دانمان به‌خۆماندا گرت و گوتمان به‌ڵكو باشتر بن و ورده ورده فێربن کەحوكمڕانى بەو عه‌قڵیه‌تە ناکرێت!
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانین بڵێین؛
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌وه‌نده چاكسازى خوازه، چه‌ند ساڵه بۆ پڕۆژە یاسای بودجه نا نێرێتە په‌رله‌مان؟ تیمى یه‌كێتی رێگربوون؟. بەڕێزسەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كانى سووته‌مه‌نى،كاره‌با، نه‌وتى سپی ماڵان، غاز، گرانى بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داهاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچەدەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داهاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانوەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو هەموو هاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.
له‌كۆتاییدا به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه ده‌ڵێین:
یه‌كێتی هیچ كات له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه‌و ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد، به یاسایه‌كى هه‌مواركراوولیستێكى پاكى تۆمارى ده‌نگده‌ران و زامنكردن و پاراستنى مافی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
پێشمان وایه: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی سه‌رۆكى حكومه‌ت باشترین وه‌ڵامه بۆ پرسیارى خه‌ڵكى كوردستان كه ده‌ڵێن؛ بۆ تیمى یه‌كێتیی ناچنه‌كۆبوونه‌وەکانی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.
سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم