سەرۆکایەتی ھەرێم: نێچیرڤان بارزانی و مەکگۆرک دۆخى ‏ناوخۆى هه‌رێم و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ كرد

17-01-2023 12:26
کۆبوونەوەی ئەمشەوی نێچیرڤان بارزانی و مەکگۆرک

پەرەگراف

سەرۆکایەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی نێچیرڤان بارزانی و برێت مەکگۆرک، دۆخىناوخۆى هه‌رێم و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ كران.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە

ئیمشه‌و دووشه‌ممه‌ 2023/1/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمىكوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباریڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه‌ به‌ ياوه‌ريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى،سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانىجيهانى و ئاسايشى وزه‌ و خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوون،دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمىكوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخىناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.‏

به‌ڕێز مه‌كگورك به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستىوڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاريىهاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بواری وزه‌ و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمىكوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵدامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ربنه‌ماى ده‌ستوور و فيدراڵى هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌مووهاوكارييه‌ك ئاماده‌يه‌.‏

گرنگیی پێکه‌وه‌کارکردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش،‏ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى هه‌ردوولائاماده‌ى بوون.‏