پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق کێیەو دەتوانێت بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە؟

23-01-2023 10:05
عەلی عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەت

پەرەگراف

عەلی عەلاق پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی وەک پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی بەوەکالەت دیاری کرا.

عەلاق پسپۆڕی داراییەو ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە کاری بانکدا ھەیەو لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و عەرەبی کاریکردووە، لە ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٤ سەرۆکی ئەنجومەنی ھاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووە لە عێراق، عەلی عەلاق بۆ ماوەی زیاتر لە دوو خولی پەرلەمانییڕێگریکردووە لەوەی حکومەت دەستکاری بەھای دراو بکات.

ھۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی عەلی عەلاق دەڵێت "تەنانەت لە کاتی شەڕی داعش و ئەزمەی ئابوری بۆ موازەنەی ساڵی ۲٠۱٥ ئامادە نەبوو تاکە یەک هەزار دینار بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بباتە سەرەوە و پێش لابردنی لەکۆبونەوەیەکدا لە لیژنەی دارایی کە خۆم ئامادە بوم گوتی کەی بڕیارتان دا دەسکاری بەهای دینار بکەن ئێمە بە جەماعی ئیستیقالە دەکەین".

بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دوورخستنەوەی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندیی و گەڕاندنەوەنەی عەلی عەلاق، پەیوەندیی بەناسەقامگیریی بازاڕی دراوەوە ھەیە کە زیاتر لە مانگێکە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوەو نرخی ١٠٠ دۆلارنزیکبووەوە لە ١٧٠ ھەزار دینار.

بانکی ناوەندیی چەند جارێک ڕایگەیاندووە کە ئەو دۆخە کاتییەو چارەسەر دەبێت، بەڵام ھێشتا نەیتوانیوە بەھای دینار بەرزبکاتەوەو سەقامگیریی بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە، ئەوەش حکومەتەکەی سوودانی ڕوبەڕوی ڕەخنە کردووەتەوە.

"هێنانەوەی عەلاق لە لایەن سودانییەوە بۆ جێگیرکردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە، پرسیارەکە ئەوەیە لە سەردەمی ئەودا کار بە سیستمیپەنجەرەی ئالوگۆری دراو دەکرا کە شبهاتی گەندەڵی زۆری لەسەربوو، ئایا  ئێستا ئەو دەتوانێ بە سیستمی نوێی سەکۆی ئەلیکترۆنی و رێگاوشوێنە نوێکان لەو ئەرکەی سەرکەوتوو بێت، بەش بە حاڵی خۆم هێشتا گەشبینم بەوەی کە بەهای دیناری عێراق جارێکی تر لە خوار۱٥٠ هەزارەوە جێگیر دەکرێتەوە و پارێزگاری نوێش رۆڵی لەوبوارەدا دەبێت" ھۆشیار عەبدوڵا وادەڵێت.