کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر: پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکەین بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریی دژی ڕاگەیاندن

25-01-2023 10:25

پەرەگراف

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ڕایگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی ژمارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە لە ناویاندا هێرشی ئەلیکترۆنی، پشکنینی نایاسایی ئامێری ڕۆژنامەنووسان، دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنووسانی تێدایە.

ئەو ھەڵوێستەی کونسوڵخانەکە لە پەیامێکدا ھاتووە کە بەبۆنەی ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ بڵاویکردووەتەوەو تێیدا دەڵێت "ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی دژی ڕاگەیاندن دەکات و پشتیوانی لە بونیادنانی ژینگەیەک دەکات کە تیایدا، ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بە بێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و تۆڵەلێسەندنەوە کاری خۆیان بکەن".

بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ئاماریپێشێلكارییەكان بەرانبەر ڕۆژنامەنووس و دامەزراوە میدیاییەكان لە ساڵی ‏‏2022 بەراورد بە ساڵی 2021 زۆر زیادیان كردووە. زیاتر لە 100 حاڵەتیهێرش و هەڕەشە و سووكایەتی ودەستبەسەركردن بەبێ‌ بڕیاری دادگا تۆماركراون.‏

میترۆ ١٦ی ئەم مانگە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلكارییەكان بڵاو كردەوە كە تێیداهاتووە "لە ساڵی 2022دا 431 پێشێلكاری بەرانبەر 301 ڕۆژنامەنووس ودامەزراوەی میدیایی تۆمار كراون".‏

ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەرەكە، لە ساڵی 2021دا 353 ‏پێشێلكاری بەرانبەر 260 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی تۆماركرابوون.‏

سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتی ساڵی 2022یدا تۆماركردنی "64 حاڵەت"یدەستبەسەركردن و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بەبێ بڕیاری دادگاڕاگەیاندووە، كە دوو هێندە و نیوی ساڵی ڕابردووترە، چونكە لە 2021دا تەنیا ‏‏25 حاڵەتی دەستگیركردن و دەستبەسەركردن بە بێ بڕیاری دادگا تۆماركرابوون.‏

ئامارەكانی دیكەی میترۆ بۆ ساڵی 2022 بەم شێوەیەن "ڕێگریكردن: 195 ‏حاڵەت، زەوتكردن و شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی: 68 حاڵەت، هێرش وهەڕەشە و سووكایەتی: 46 حاڵەت، لێدان و برینداربوون: 26 حاڵەت،داخستنی نووسنگەی كەناڵ: یەك حاڵەت، هێرشی مووشەكی: دوو حاڵەت،هەڵكوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس: سێ‌ حاڵەت، هێرشی ئەلیكترۆنی: شەشحاڵەت، پڕكردنەوەی بەڵێننامە: 16 حاڵەت".‏

ڕەحمان غەریب، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ، لە كاتی بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتیسەنتەرەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا وتی "داتاكان پێمان دەڵێن كەبارودۆخی كاری ڕۆژنامەنووسی بۆ ساڵێكی دیكەش پڕ ئاستەنگە و پێشێلكاریبەرامبەریان هێشتا نەبووەتە مایەی شەرمەزاری بۆ هەر كەسێك كە ئەنجامیدەدات لە هەر پلە و پایەیەكی دەسەڵاتدا بێت".‏

ڕێكخەری سەنتەری میترۆ وتیشی "وەك ساڵانی دیكە، كەشێكی دوژمنكارانەبەرامبەر ڕۆژنامەنووس لە ئارادایە. تەنانەت لەناو دەزگا میدیاییەكانیشیاندا،زۆربەیان بێ مافن. گریبەستی چەوسانەوەی میدیاكاران، كەمی و پێنەدانیمووچەی چەند مانگەیان، بووە، بە دیاردە لەباشترین حاڵەتیشدا مووچەكانیاندوادەكەوێت. جیاكاری زەقی موچەیش لە نێوان خانمانی میدیاكار وهاوكارەكانیان هەیە".‏

ڕەحمان غەریب ئاماژەی بەوەش كرد كە لە ساڵی 2022دا ڕەفتاری هێزەئەمنییەكان بەرامبەر تیمەكانی ڕاگەیاندن لە كاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوەكاندا، ‏‏"گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە".‏

"هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس، چالاكی مەدەنی، دژەتیرۆر، پێشمەرگە، پاسەوانیكۆمپانیاكان، پاسەوانی بەرپرسان، هێزی نەناسراو، تەنانەت هاووڵاتیی ئاسایی،هێرشییان كردووەتە سەر تیمی ڕاگەیاندنەكان و ڕێگری یان كۆسپ وئاستەنگیان بۆ دروست كردوون"، ڕەحمان غەریب وای وت.‏

لە وتارەكەی ڕێكخەری سەنتەری میترۆدا جارێكی دیكە تیشك خرایەوە سەرجێبەجێنەكردنی یاسای ڕۆژنامەگەری لە "زۆرینەی كێشەكانی نێوان حكومەتو دەزگاكانی ڕاگەیاندن، هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن".‏