نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان پڕكردنه‌وه‌ى پێويستیی ئه‌وروپا له بوارى وزه و گازى سروشتی تاوتوێ دەکەن
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنقەرەی کرد‌و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە، سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێت: هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
"به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستانله‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له جيهان وبه‌تايبه‌تى له ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سروشتيدا دروست بووه".
ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/1/26، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواىده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان وده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيشبوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركياله بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له‌ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سروشتيدا دروست بووه.
گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانىشه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش،ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.