کەشناسیی: شەپۆلێکی سەرماو بەفرو باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

29-01-2023 02:13

پەرەگراف

كەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە و دەبێتە هۆی شەپۆلێكی باران و بەفر بارین كە تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا باران و بەفربارین لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێم هەبووە، زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە كە 32 سانتمەترە، پاشان مەرزی كێلێ‌ دێت بە 25 سم و كانی ماسی بە 13 سم. هەروەها زۆرترین بڕی باران لە ڕواندز باریوە كە 38 ملم، پاشان بجیل بە 25 ملم و دینارتە بە 21 ملم.

كەشناسی دەشڵێت، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بارستە هەوایەكی ساردیش یاوەریی دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا كاریگەریی ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن، چڕترین ماوەی دابارینیش هەر لەو دوو ڕۆژەدا دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، بارانبارین سبەینێ لە تەواوی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت، ئاستی دابارین لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت و لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت.

ڕێژەی بەفربارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:

قەڵادزێ: 25 سم (مەرزی كێلێ)
حاجی ئۆمەران: 32 سم
ڕەواندز: 10 سم
سۆران: 10 سم (گوندی هاودیان)
چامانكێ: 7 سم
شیلادزێ: 2 سم
تەوێڵە: 1.5 سم
بامەرنێ: 1 سم
دینارتە: 1سم

ئەو ناوچانەی زۆرترین بڕی بارانیان لێ‌ باریوە:
ڕواندز: 38 ملم
بجیل: 25 ملم
دینارتە: 21 ملم
ئاكرێ‌: 19.2 ملم
زاوێتە: 16 ملم
قەسرۆك: 15.5 ملم
بەردەڕەش: 14.8 ملم
بارزان: 13.4 ملم
پیرمام: 13.3 ملم
سەركەپكان: 12.5 ملم
مانگێش: 12.2 ملم
شەقلاوە: 12 ملم
هیران: 12 ملم
گردەسین: 12 ملم
سۆران: 11.8 ملم
شێخان: 11.5
ڕانیە: 10.3 ملم
دهۆك: 10 ملم